ئاگادارییه‌ك له پاسپۆرتی دهۆكه‌وه بۆ هاووڵاتیانی پارێزگاكه
به گوێره‌ی ئاگادارینامه‌كه‌ی پاسپۆرتی دهۆك، كه وێنه‌یه‌كی تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 نێردراوه، ئاماژه به‌وه كراوه، پێویسته ئه‌و هاووڵاتییانه‌ی له‌ماوه‌ی شه‌ش مانگی یه‌كه‌می ئه‌مساڵ، واتا له 2/1/2019 تاكو 9/6/2019، مامه‌ڵه‌ی پاسپۆرتیان كردووه، پاسپۆرته‌كانییان وه‌ربگرنه‌وه.
وێڕای ئه‌وه‌ی ئێستا قه‌ره‌باڵخییه‌كی زۆر له‌سه‌ر ته‌واوی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی پاسپۆرت هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان و هاووڵاتییان پاسپۆرته‌كانییان نوێده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام به سه‌دان پاسپۆرتی ته‌واو كرا‌و له‌وێ ماوه‌ته‌وه و خاوه‌نه‌كانییان ناچن وه‌ریانبگرنه‌وه.
