"یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان دادەمەزرێن"
د.گەلاوێژ عوبێد، بڕیاردەری لیژنەی پەروەردە و خوێندنی باڵای پەرلەمانی کوردستان، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "ئێمە نووسراوێکمان ئاراستەی ئەنجومەنی وەزیران کردووە لەبارەی دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان و داوای ڕوونکردنەوەمان لێ کردووە و ئەنجومەنی وەزیرانیش بڕیاری دامەزراندنی یەکەمەکانی ساڵی ٢٠١٥ بۆ ٢٠١٦ی دەرکردووە و تەنھا فەرمانی دارایی ماوە."
د.گەلاوێژ عوبێد گوتیشی: "بۆ دامەزراندنی یەکەمەکانی ساڵانی دیکەش چاوەڕێی ڕوونکردنەوەی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین، چونکە پێویستە سەرجەم یەکەمەکان دابمەزرێن."
عوبێد باسی لەوەش کرد: "ھۆکاری دواکەوتنی دامەزراندنی یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان گۆرینی کابینەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانە و ھەرکاتێک حکوومەتی نوێ دامەزرا یەکەم کاری ئێمە سەردانیکردنی وەزیری دارایی دەبێت و لەگەڵی کۆدەبینەوە و ھەوڵدەدەین یەکەمەکانی سەر ئاستی زانکۆ و پەیمانگاکان دامەزرێن.
kdp -
