نەتەوە یەکگرتووەکان پشتگیری لە بەرنامەی حکوومەتی داهاتووی هەرێمی کوردستان دەکات
لەم دیدارەدا، وێڕای تاوتوێکردنی پێشهات و پەرەسەندنەکانی عێراق و ناوچەکە، پرۆسەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغدا و رەوشی ناوچەکانی تایبەت بە مادهی (١٤٠) تاوتوێ کرا و جەخت لە چارهسهركردنی كێشهكان لهسهر بنهمای دهستوور کرایەوە.
لە دیدارەکەدا مەسرور بارزانی تیشکی خستە سەر ڕۆڵی نهتهوه یهكگرتووهكان بە ئاڕاستەی چارەسەرکردنی پرسە هەڵواسراوەکان، لەنێویاندا ئاساییکردنەوەی بارودۆخی کەرکووک و ئادەدانکردنەوەی ناوچە زیانمەندەکانی شەڕی تیرۆریستان داعش و رایگەیاند، چاودێری و سەرپەرشتکردنی پرۆسەکە لەلایەن نهتهوه یهكگرتووهكان بە پێویست دەزانرێت .
لەلای خۆیەوە نوێنەری تایبەتی سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق خۆشحاڵی خۆی بە هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و پێشڤەچوونەکانی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا دەربڕی و پشتگیری نەتەوە یەکگرتووەکانی بۆ هەوڵ و بەرنامەی حكومەتی داهاتوو لە بواری چاکسازی و چارەسەرکردنی کێشە و پرسە هەڵواسراوەکان نیشاندا.
باسنیوز
