ئیدوارد گنێیم، دیپلۆماتكار و باڵیۆزی پێشووی ئه‌مەریكا:مەسرور بارزانی ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه
ئیدوارد گنێیم، گوتی: "هه‌رێمی كوردستان په‌یوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ ئه‌مەریكا هه‌یه و ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ لهمهوپێش. سه‌باره‌ت به سه‌رۆك وه‌زیرانی نوێی هه‌رێمی كوردستان، پێكهێنانی حكوومه‌تی نوێ گرنگه و ده‌شزانم كه چه‌ندین كاری له‌پێشه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی بدات له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و هه‌رێمایه‌تیش و هیوادارم سه‌ركه‌وتوو بێت".
گوتیشی: "مەسرور بارزانی ئه‌زموونێكی زۆری هه‌یه. پێموایه پاراستنی سه‌قامگیریی هه‌رێمی كوردستان خاڵێكی گرنگه بۆ كابینەی نوێی حكوومەت".
