تەمەنی ئەنجومەنی پارێزگاکان درێژ دەکرێتەوە
نزا مەلا غەفار، ئەندامی لیژنهى پێشمهرگه و ناوخۆ و ئاسایش و ئەنجوومەنە خۆجێیەکان لە پەرلەمانی کوردستان راگەیاند: کۆبوونەوەی ئەمڕۆی سەرۆکایەتیی پەرلەمان و ھەردوو لیژنە و ئەنجومەنی پارێزگاکان بۆ پرۆژەیەکی عەلی رەشید سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ھەولێرە کە تێیدا داوا دەکات پەرلەمان تا کاتی ئەنجامدانی ھەڵبژاردن، تەمەنی ئەنجومەنەکان درێژ بکاتەوە".
ئەو پەرلەمانتارە ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد: "پرۆژەکەیان لێ وەردەگرین و دواتر بریار لەسەر پرۆژەکە دەدرێت و پێش چەند رۆژێک ئەنجومەنی شورای ھەرێمی کوردستان لە وەڵامی نووسراوێکدا داوای لە وەزارەتی ناوخۆ کردووە کە ھیچ بڕیارێکیان لێ وەرنەگیرێت، چونکە ماوەی یاساییان کۆتایی ھاتووە.
بەپێی زانیارییەکان کۆبوونەوەی نێوان ئەنجومەنی پارێزگاکانی ھەولێر، سلێمانی و دھۆک و ھەڵەبجە سەرۆکایەتیی پەرلەمان و لیژنەکانی "یاسایی و ئەنجومەنە خۆجێیەکان"ی ناو پەرلەمانی کوردستان، کاتژمێری ئەمڕۆ سێشەممە١١ لە بینای پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە دەچێت.
باسنیوز
