پارتی و یەکێتی پارێزگاری کەرکووکیش یەکلا دەکەنەوە

 پارتی و یەکێتی پارێزگاری کەرکووکیش یەکلا دەکەنەوە
ھێمن ساڵح جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق رای دەگەیەنێت، رێککەوتنی ئەمجارەی ھەولێر و بەغدا لەســەر پرســی درێژخایــەن و بــە چاودێریــی ١٤٠نــەوت و مــاددەی نێودەوڵەتی و نەتــەوە یەکگرتووەکان دەبێت. ھاوکات کابینــەی نوێــی حکوومەتی ھەرێمی کوردســتان پێش پێــک دەھێنرێــت و ھاوتەریــب ٧-١٢وادەی یاســایی لەگەڵیــدا، پۆســتی (پارێــزگاری کەرکووک)یش یەکلا دەکرێتەوە. دوێنــێ دووشــەممە، پارتی و یەکێتی لە ســلێمانی کــۆ بوونەوە و لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا، بەشــێک لــە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکەیان خســتە ڕوو، کە بەپێی زانیارییەکان، ھــەردوولا گەیشــتوونەتە لێکتێگەیشــتنێکی ھاوبەش و لەســەر چەند کاندیدێک رێک کەوتــوون، کە دواتر لەلایەن ھــەردوولاوە یەکێک لــە کاندیدەکان بۆ پۆســتی پارێزگاری کەرکووک یەکلا بکرێتەوە و بڕیاری لێ بدرێت. ھــاوکات ھــەر بەپێی زانیارییــەکان، وا چــاوەڕوان دەکرێت دوای رێککەوتنی ھەولێر و بەغدا لەسەر دۆخی ، کۆبوونەوەکانــی ئەنجومەنی ١٤٠ناوچەکانــی مــادەی پارێزگای کەرکووک، بە سەرۆکایەتیی رێبوار تاڵەبانی، دەست پێ بکاتەوە و ئەو کەسەی کە کاندید کراوە بۆ پۆســتی پارێزگاری ئەو شــارە، کە کاندیــدی پارتی و
یەکێتی و پێکھاتەکانی کەرکووک دەبێت، شــەرعییەتی یاسایی لە ئەنجومەنی پارێزگاکە وەردەگرێت. دوێنێ، دڵشــاد شــەھاب، ئەندامی شــاندی پارتی، دوای کۆبوونەوەیــان لەگــەڵ یەکێتــی، رای گەیانــد: «تێگەیشــتنی باش ھەیە بۆ ئاســاییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و کەسێکی خەڵکی کەرکووک وەک پارێزگاری کەرکووک دەستنیشــان دەکرێت، کە پارێزگاری ھەموو لایەن و پێکھاتەکانی کەرکووک بێت». گوتیشــی: «ھاوتەریب لەگــەڵ پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، پۆستی پارێزگاری کەرکووک یەکلا دەکرێتەوە». ئامــاژەی بــەوەش کــرد: «ھەنــگاوی بــاش نراوە بــۆ ئاســاییکردنەوەی دۆخی کەرکووک و تێگەشــتنی باشــیش لەلایــەن حکوومەتــی عێــراق ھەیــە و نەتەوەیەکگرتووەکانیشل ەبارەی ناوچە کوردستانییەکان بەڕژدی لەسەر خەتن». راشــی گەیاند: «ئومێدمان زۆرە، کە لەگەڵ ھەموو لایەنــەکان لەبارەی پۆســتی پارێــزگاری کەرکووکەوە دەگەینە رێککەوتن، لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا باسمان لە ئایندەی کەرکووک و بەڕێوەبردنی شارەکە کرد، لەگەڵ ھەموو پێکھاتەکانی ئەو شارە». باســی لەوەش کرد: «ئەو کەسەی، کە ناوی وەکوو پارێزگاری کەرکــووک رادەگەیەندرێت، کاندی لیســتی برایەتــی و پارتــی و یەکێتــی و ھەمــوو پێکھاتەکان
دەبێت». ھــاوکات، لەتیف شــێخ عومەر، وتەبێــژی یەکێتی، لــە کۆنگــرە رۆژنامەوانییەکــەدا ئاشــکرای کــرد، کــە لــە کۆبوونەوەکەدا باســیان لــەوە کــردووە، کە پێش تەواوبوونــی وادەی دیاریکــراو، کابینــەی نۆیەمــی حکوومەت پێکبھێندرێت و دەست بە کارەکانی بکات». گوتیشــی: «دڵســۆزیی خۆمــان وەک شــەریکێکی راســتەقینەی ھاوبــەش، بۆ بەشــداریکردن لە کابینەی نوێــی حکوومــەت راگەیانــدووە و ئامادەکارییەکانمان دەســت پێ کردووە، کە ھاوتەریب بێت لەگەڵ پرســی کەرکووکدا». پێوەند بە ھەمان پرس و زیاتریش، د.بەشیر حەداد، جێگــری ســەرۆکی ئەنجومەنــی نوێنەرانی عێــراق، بۆ (باس) ئاشکرای کرد، ھەولێر و بەغدا بۆ رێککەوتنێکی درێژخایەن و کۆنکرێتی لەســەر پرســی نەوت و بودجە و ئاســاییبوونەوەی دۆخــی کەرکــووک و ناوچەکانــی ، ھەنگاوی باشــیان نــاوە و رێکخراوەکانی ١٤٠مادەی نەتەوەیەکگرتــووەکان و نێودەوڵەتییــش، چاودێریــی رێککەوتنــەکان دەکــەن، گوتیشــی: «کۆمەڵگــەی نێودەوڵەتی و رێکخراوەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان لایان گرنگە، کە بارودۆخی عێراق بەرەو ســەقامگیری بڕوات و پەیوەندیــی ھەولێــر و بەغــدا پەیوەندییەکی ئەرێنی و بەھێز بێت، لەبەرئەوە شــاندەکانی چارەســەرکردنی کێشــەکانی ھەولێــر و بەغــدا، نەتەوەیەکگرتووەکانی

تیادایە و ھاتنی شــاندێکی باڵای ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتــی بــۆ بەغدا، ســەرەڕای کە چــاوی بە ھەر سێ ســەرۆکایەتییەکەی عێراق کەوت، لەگەڵ ئەوەشدا لەگەڵ سەرۆکی ھەرێمی کوردستان و شاندێکی ھەرێمی کوردســتانیش ھــەر پەیوەســت بــە چارەســەرکردنی کێشەکان، کۆ بووەوە». جێگری ســەرۆکی ئەنجومەنــی نوێنەرانــی عێراق، ئاماژەی بــەوەش دا، ھیواخوازن بــە پەلە رێککەوتنی ھەولێــر و بەغــدا کۆتایــی بێــت، بەتایبەتــی بــۆ و ١٤٠ئاســاییبوونەوەی دۆخــی کەرکووک و مــاددەی پرســی نەوت و بودجە، کە پەیوەندیی بە ژیانی ھەموو خەڵکی کوردستانەوەیە. گوتیشی :»چاوەڕوانی ئەوەین رێککەوتنەکان بەھێز و ریشــەیی بن، ئەگەر کاتەکەشی زیاتر بێت، باشــترە لەوەی رێککەوتنەکان پەلەیان لێ بکریــت و لاواز بــن، ئەوەی گرنگە ئێســتا بارودۆخەکە لەبــارە بــۆ رێککەوتنێکــی کۆنکرێتــی و بەھێز، کە لە بەرژەوەندیی ھەموو لایەکدا بێت». لای خۆشــیانەوە، ئومێــد خۆشــناو، ســەرۆکی فراکســیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی کوردســتان،
جەختــی لەوە کــردەوە، کە پێکھێنانــی حکوومــەت لــە وادەی یاســایی خۆیــدا دەبێ متمانە بە کابینەی نوێی ٧-١٢دەبێت، تاوەکوو حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بدرێت.
ھــاوکات، سیاســەتوان، د.مەحمــود عوســمان، رای گەیاند، بوونی لایەنی ســێیەم، بەتایبەتی نەتەوەیەکگرتووەکان و رێکخــراوە نێودەوڵەتییەکان و ئەنجومەنی ئاسایشــی ھەرێمی کوردســتان، گەرەنتیی زیاتر بە جێبەجێکردنی رێککەوتنەکان دەدات، گوتیشی: «بوونــی ئەوانــە و ئامادەییــان لە دانوســتانەکان، لە دۆخێکدا ئەگەر رێککەوتنیش روو نەدات، ئەوانە دەزانن ھــۆکارەکان کام لایەنەن و ئەوەش لە بەرژەوەندیی ئەو لایەنــە نابێت، کە نایەتە پێشــەوە، لەبەرئەوە، ئەوەی ئەمجارە لە پەیوەندیی نێوان ھەولێر و بەغدا درکی پێ دەکرێــت، ھەنگاوی ئەرێنی و دڵخۆشــکەرە، کە بوونی چاودێریی نێودەوڵەتی لە پڕۆسەکەدا ھەیە». جەختی لەوەش کردەوە، جێگیرکردنی رێککەوتنەکان لــە دەســتوور و یاســاکاندا گرنگــە، گوتــی: «ھــەر رێککەوتنێک بکرێت، گرنگە بخرێتە دەستوور و یاساوە، ئەوکات ناتوانرێ بەپێی بەرژەوەندیی کەسەکان یاری بە رێککەوتنەکە بکرێت». ئاماژەی بەوە دا، ئەوان بەم جارەی دانوســتانەکانی نێوان ھەولێر و بەغدا گەشــبینن، چونکە لەگەڵ بوونی لایەنــی ســێیەم تیایانــدا، ھەولێــر و بەغــداش لــەوە گەیشــتوون، کە لــە نەبوونــی رێککەوتنــی نێوانیاندا ھــەردوولا زیــان دەکــەن، بارودۆخــی نێوانیــان و پەیوەندییەکانیشیان ئاسایی و روو لە باشییە.











باسنیوز
Top