كۆنگره‌ی ناودارانی كورد له سنه ده‌ستیپێكرد
كۆنگره‌كه به به‌شداری سه‌دان كه‌سایه‌تی ئه‌ده‌بی، رۆشنبیریی، هونه‌ری، پزیشكی و لایه‌نه جیاجیاكانی ژیان ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2ی ئه‌یلوول ده‌ستیپێكرد.
جەلال قەلعەشاخانی، ئەمینداری گشتی کۆنگرەکه رایگه‌یاند، له هه‌رێمی كوردستانه‌وه 40 كه‌سایه‌تی كورد بانگهێشت كراون بۆ كۆنگره‌كه و رێز له ژماره‌یه‌كیان ده‌گیرێت وه‌ك كه‌سایه‌تی ناوداری كورد.
جگه له خه‌ڵاته‌كان، وه‌ك جه‌لال قەلعەشاخانی ئاماژه‌ی پێكرد، سێ پانێلی تایبەت و كۆنسێرتی میوزیك ساز ده‌كرێت و هه‌روه‌ها پێشانگای جواننووسی بە زمانی کوردیی، پێشانگای وێنەی کەڵەپیاوان و ناودارانی کورد لە ماڵی کورد ده‌كرێنه‌وه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش له داوێنی كێوی ئاویه‌ری شاری سنه پارکی ناودارانی کورد ده‌كرێته‌وه، كه پەیکەری هەندێ لە ناودارانی کورد له کاری هونەرمەندی بەناوبانگ هادی زیائەدینی تێدا دانراوه.
هه‌ریه‌ك له مه‌زهه‌ری خالقی، به‌ختیار عه‌لی، کەلیمولا تەوەحودی توێژەر و نووسەری بەناوبانگی کوردەکانی خوراسان، کەیهان کەلهۆر ژەنیاری بەئەزموونی کەمانچە، عەزیز شارۆخ گۆرانیبێژی بەناوبانگی مەهابادی، پەرتو کرماشانی شاعیری ناسراوی کورد لە کرماشان، عەتا نەهایی و بیژەن زەنگەنە و شارام نازری له ریزی ئه‌و 30 كه‌سایه‌تییه بن كه خه‌ڵات ده‌كرێن.
K24
