فوئاد حوسێن و باڵیۆزی بەریتانیا کۆبوونەوە

 فوئاد حوسێن و باڵیۆزی بەریتانیا کۆبوونەوە
ئەمڕۆ د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆكوەزیران–وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە جۆن وێڵكس باڵیۆزی شانشینی بەریتانیا لە بەغدا و شاندی یاوەری كرد لە دیدارەکەدا باڵیۆزی بەریتانیا پیرۆزبایی لە د.فوئاد حوسێن کرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی لە پۆستە تازەکەی.

ئەمڕۆ د.فوئاد حوسین جێگری سەرۆكوەزیران – وەزیری دارایی لە نووسینگەی تایبەتی خۆی لە بەغدا پێشوازی لە جۆن وێڵكس باڵیۆزی شانشینی بەریتانیا لە بەغدا و شاندی یاوەری كرد.

لە دیدارەكەدا باڵیوز پیرۆزبایی لە د.فوئاد حوسێن كرد بە بۆنەی وەرگرتنی ئەركی پۆستە تازەكەی و هیوای سەركەوتنی بۆ بەڕێزیان وبۆ حكومەتی تازەی عیراق خواست.

هاوكات هەردوولا تیشكیان خستە سەر پەیوەندی نێوان عیراق وبەریتانیا ودووپاتیان لەسەر هەبوونی باشترین رێگا كردەوە بۆ سەرخستن و پێشخستنی ئەم پەیوەندیە بەتایبەتی لە هەردوو بواری ئابووری و دارایی دا.

لەلای خۆشیەوە جێگری سەرۆكوەزیران سوپاسی باڵیۆزی كرد ودووپاتی كردەوە كە عیراق خوازیارە پەیوەندی نێوان هەردوو وڵات هەمیشە لە ئاستێكی بەرزدا بێت وئەوەشی خستەڕوو كە لەقۆناغی ئایندەی سیاسیدا حكومەت جەخت لەسەر هەبوونی پلانێكی تۆكمە دەكاتەوە بۆ دووبارە بونیادنانەوە وئاوەدانكردەوە وپێشخستنی كەرتی ئابووری و دابین كردنی خزمەتگوزاری و دەرفەتی كار.

د. فوئاد ئاماژەی بۆ ئەوە كرد دەستووری عیراق مافی خۆ بەڕێوەبردنی ئیداری بە پارێزگاكان داوە بۆ ئەوەی هەر پارێزگایەك بە هەموو دەسەڵاتە نێوخۆیی و ئیداریەكانی بەرپرس بن لە بەڕێوەبردنی ناوچەكانیان.

هەر لەو چوارچێوەیەش دا باسی لە چۆنیەتی سوود وەرگرتنی عیراق كرا لەو قەرزانەی كە لەلایەن بەریتانیاوە پێشكەش دەكرێت و بە پێویستی زانی حكوومەتی عیراق ئەولەویەت و پلانەكانی خۆی بۆ سوود وەرگرتن لەم قەرزانە كرد.
kdp-
Top