سلێمانی.. منداڵان داوای پاراستنی ژیانیان دەکەن
نەجات نەجم، سەرۆکی ڕێکخراوی ھێڵی سوور بۆ ھۆشیاری ھاتووچۆ و سەرپەرشتیاری کەمپینەکە ڕایگەیاند: "ماوەی دوو ھەفتەیە بەشێوازی جۆراوجۆر کەمپینی ھۆشیاری ھاتووچۆ بەردەوامە، بەڵام لهبهر ئهوهى زۆرجار منداڵان بوونەتە قوربانیانی ڕووداوەکانی ھاتووچۆ، بۆیە بەپێویستمان زانی، ئهو کەمپینە ڕێکبخەین بۆ ئهوهى منداڵان بۆخۆیان داوای پاراستنی گیانیان بکەن".
ئاماژهى بهوهش دا، كه بەپێی ئامارەکانی ساڵی 2017 نزیکەی 200 منداڵ لەنزیک خوێندنگەکانی کوردستان، گیانیان لەدەست داوە، كه 40 منداڵیان لەسنوری پارێزگای سلێمانی گیانیان لەدەست داوە.
داواش لە بەڕێوبەرایەتیەکانی ھاتووچۆی کوردستان دەکەن، مۆڵەتی شۆفێری نەدات بە کەسێک کە ڕێز لە پێادە و یاساکانی ھاتوچۆ ناگرێت، ھەروەھا داوایان لە وەزەرەتی پەروەردە کردووە، پڕۆگرامێکی تایبەت بە ھۆشیاری ھاتووچۆ بخاتە ناو سیستەمی خوێندنەوە، بۆ ئەوەی منداڵان لە ڕێنمایەکانی ھاتووچۆ ھۆشیار بکرێنەوە.
باسنيوز
