لقی زانکۆی پالاسکی کۆماری چیک لە هەرێمی کوردستان دەکرێتەوە
د.یوسف گۆران وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌گه‌ڵ (میشاڵ سڤۆبۆدا) كونسووڵی گشتیی كۆماری چیك له هه‌رێمی كوردستان باسیان له چۆنیه‌تیی گه‌شه‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی نێوانیان كرد.
له‌و دیداره‌دا، كه به‌ئاماده‌بونی د. ئامانج عەبدوڵا سه‌عید ڕاوێژكاری وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی به‌ڕێوه چوو، د.یوسف گۆران دوای به‌خێرهێنانی وه‌فدی میوان باسی له ئاكامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ كۆماری چیك كرد و ڕای گه‌یاند: "سه‌ردانێكی زۆر سهركهوتوومان بۆ وڵاتی چیك ئه‌نجام دا، كه تێیدا جگه له‌وه‌ی له‌گه‌ڵ بریکاری وه‌زیری پەروەردە-ی چیك كۆبونه‌وه‌مان ئه‌نجام دا، له هه‌مانكاتدا سه‌ردانی ژمارەیەک زانکۆی ئاست بەرزمان کرد و چەند دامەزراوەیەکی توێژینەوەی زانستی ئەو وڵاتەمان بەسەر کردەوە و توانیمان کۆمەڵێک پرۆژەی هاوبەش لەگەڵ ئەو دامەزراوە زانستیانە گەڵاڵە بکەین، وتیشی ژماره‌یه‌ك زانكۆی ئه‌و وڵاته هاوشێوه‌ی زانكۆی ئۆستراڤا بە سوودوەرگرتن لەر ئارامی و سەقامگیریی هەرێمی کوردستان ده‌یانه‌وێ لقی زانکۆکانیان لە کوردستان بکەنەوە، به‌تایبه‌ت زانكۆی (پالاسكی)، بۆ ئه‌وه‌ش وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی ڕای گه‌یاند: ئێمه ئه‌خوازین یاداشتنامه‌یه‌كی لێكگه‌یشتن لە نێوان هەردوو وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆماری چیک ئەنجام بدرێت، به شێوه‌یه‌ك ته‌واوی ئه‌و بوارانەی خوێندنی باڵا له‌خۆ بگرێ كه گرنگن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه زانستییه‌كانی نێوان هه‌ردولا، به‌وه‌ش ده‌توانن چوارچێوه‌ی كاركردنی داهاتومان دابڕ‌ێژین.
بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش له كوردستان، د.یوسف گۆران گوتی: ئامانجمان ئه‌وه‌یه ناوچه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ کامپی زانکۆ ئاست بەرزەکانی جیهان له هه‌رێمی كوردستان دروست بكه‌ین، بۆ ئەم مەبەستەش ئێستا وەزارەتی خوێندنی باڵا ئامادەکاری دەکات بۆ داڕشتنی چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی و دەرکردنی ڕێنمایی تایبەت بە کارکردنی کامپی زانکۆ نێودەوڵەتییەکان.، ئەم هەنگاوەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆ ئاست به‌رزه‌كانی جیهان. وەزیری خوێندنی باڵا هیواشی خواست کە له داهاتودا پڕۆژه‌كانمان زۆر فراوان بكه‌ین و ته‌نها له چوارچێوه‌ی كردنه‌وه‌ی لقی زانكۆكانی ئه‌و وڵاته له كوردستان نه‌بێ، به‌ڵكوو بواره‌كانی گۆڕینه‌وه‌ی ستافی زانستی و ئه‌نجامدانی توێژینه‌وه‌ی هاوبه‌ش و ئاڵوگۆڕی خوێندكاران و ئه‌نجامدانی كۆنفرانسی هاوبه‌شیش بگرێته‌وه.
له به‌رامبه‌ر ڕێكخستنی سه‌ردانه‌كه‌یان بۆ كۆماری چیك، وه‌زیری خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی سوپاسی تایبه‌تی ئاراسته‌ی (میشاڵ سڤۆبۆدا) كونسووڵی گشتی کۆماری چیك كرد، هیواشی خواست هاوكار و هه‌ماهه‌نگی یه‌كتربن بۆ په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوانیان.
له به‌رامبه‌ردا، میشاڵ سڤۆبۆدا كونسڵی گشتی کۆماری چیك، هیوای خواست ئه‌و سه‌ردانه ببێته هۆی به‌هێزكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان، هەروەها پشتیوانی لە بیرۆکەی واژۆکردنی یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان وەزارەتی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و وەزارەتی پەروەردەی کۆماری چیک کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە لە ئێستاوە کارئاسانی دەکات بۆ ڕێکخستنی واژۆکردنی ئەم یاداشتی لێکگەیشتنە، هەروەها پشتیوانی تەواوی بۆ فراوانکردنی هەماهەنگی نێوان دامودەزگاکانی خوێندنی باڵای هەرێمی کوردستان و کۆماری چیکی دووپات کردەوە.
باس‌نیوز
