له‌ سنوورى مه‌خموور 19 چه‌كدارى داعش كوژران

له‌ سنوورى مه‌خموور 19 چه‌كدارى داعش كوژران
لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش بۆ سەر ناوچەیەكی سەر بە مەخموور، 19 چەكداری داعش كوژران.

فەرماندەی پۆلیسی فیدراڵی عێراق رایگەیاند، ھێزێكی لیوای 11 و 12 لە فیرقەی 3، لە كاتی پرۆسەیەكی گەڕان و پشكنین لە ناوچەی قەرە پوتەك لە نزیك مەخموور، رووبەڕووی چەكدارانی داعش بوونەتەوە، دواتر، لە بۆردوومانێكی فڕۆكەكانی ھاوپەیمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش، 19 چەكداری رێكخراوەكە كوژران.

هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا لە رۆژھەڵاتی مووسڵیش، 6 چەكداری داعش دەستگیركران.
k24-
Top