شیرین فواد مەعسووم باسی خیانەتکارانی ١٦ی ئۆکتۆبەری نێو یەکێتی دەکا
لە یەکەمین ساڵیادی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەر، شیرین فواد مەعسووم، کچی سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق، بەبێ ئەوەی وردەکارییەکی زۆر بخاتە ڕوو، تەنیا چەند خاڵێکی وەک ئاماژە بۆ ١٦ی ئۆکتۆبەر داناوە و نووسیویەتی: ”١٦ی ئۆکتۆبەر، ١-بەرژەوەندیی کەسی و حزبی پێش نیشتمان. ٢-دووبەرەکی و ناتفاقیی ماڵی کورد. ٣-سیاسەت بە دەست کاڵفام و ھەرزەکارانەوە. ٤-نەخوێندنەوەی هاوسەنگە سیاسیی ئیقلیمی و نێودەوڵەتییەکان. ٥- ھەرزانیی خوێنی کورد“.
ئەمە لە کاتێکدایە کە لە سەروبەندی خیانەتی ١٦ی ئۆکتۆبەردا، کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی، جێگری یەکەمی سکرتێری گشتیی یەکێتی زاراوەی ”کاڵفام“ی بۆ خیانەتکارانی نێو حزبەکەی بەکار هێنا و مەلا بەختیار، لێپرسراوی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیش زاراوەی ”هەرزەکار“ی بۆ بەکار هێنان.
باسنيوز
