قه‌شه برۆنسۆنیش نەیتوانی بەهای لیرەی توركی هەڵسێنێتەوە
پێشتر چاودێرانی سیاسی ئاماژه‌یان دابوو، كه ئه‌و قه‌شه‌یه ئازادیش بكرێت لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌دۆلار به‌رز نابێته‌وه، چونكه توركیا دووچاری قه‌رزێكی زۆری بانكه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بووه‌ته‌وه.
توركیا ته‌نیا له كه‌رتی تایبه‌تدا 250 ملیار دۆلار قه‌رزاری بانكه ئه‌ورووپی و ئه‌مریكییه‌كانه، هه‌روه‌ها له كه‌رتی گشتییشدا 150 ملیار دۆلار قه‌رزاره. ئه‌م قه‌رزانه رێژه‌یه‌كی زۆره و كاریگه‌ری هه‌بووه كه به‌های پاره‌ی توركی دابه‌زین به‌خۆیه‌وه ببینێت و قه‌یرانی دارایی‌ش رووبه‌رووی توركیا ببێته‌وه.
ئه‌مڕۆ 100 دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر به582 لیره مامه‌ڵه‌ی پێوه كراوه، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات كه ئازادكردنی ئه‌و قه‌شه‌یه كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابه‌زینی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌لیره‌ی توركی نه‌بووه، به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌مساڵ توركیا نه‌توانێت 100 ملیار دۆلار قه‌رزی بانكه ئه‌ورووپییه‌كان بداته‌وه، لیره‌ی توركی زیاتر به‌های داده‌به‌زێت.
سه‌دان كۆمپانیا له توركیا نووسراویان ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی كاری توركیا كردووه كه رێگه بده‌ن ئیفلاسبوونی خۆیان رابگه‌یه‌نن، ئه‌مه‌ش ده‌ریده‌خات قه‌یرانی دارایی له توركیا تۆختر ده‌بێته‌وه نه‌ك كاڵتر.
توركیا چاوه‌ڕوانه دۆناڵد ترەمپ ئه‌و سزا ئابوورییانه‌ی خستبوویه سه‌ر توركیا به‌به‌هانه‌ی ئه‌وه‌ی قه‌شه ئه‌مریكییه‌كه‌ی ده‌ستگیر كردووه هه‌ڵیگرێت، خۆ ئه‌گه‌ر ئه‌و سزایانه هه‌ڵبگرێت توركیا نه‌فه‌سێك هه‌ڵده‌كێشێ له رووی ئابوورییه‌وه، به‌ڵام هه‌رگیز ناتوانێت به‌و نه‌فه‌سه رووبه‌رووی هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه ببێته‌وه كه له هه‌موو سێكته‌ره‌كاندا دووچاری بووه‌ته‌وه.
bas news -
