خوێندنی باڵا: ئەوانەی کۆنمرەیان بەرزە و ناویان نەهاتووەتەوە گرفتەکانیان چارەسەر دەکەین
خەتاب شێخانى له كۆنگره‌يه‌كى رۆژنامه‌وانيدا، كه‌له وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا ئه‌نجامي دا، گوتى: كۆمه‌ڵێك ده‌رچووی پۆلی 12 ئاماده‌یی، كه ژماره‌یان (860) ده‌رچووه، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه (50) شوێنیان له فۆرمه‌كانی پێشكه‌شكردن له سیستمه‌كانی وه‌رگرتن پڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی لیستی شوێنه‌كانیان ره‌وانه نه‌كردووه (Submit)، بۆیه ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌و ده‌رچوانه‌ی هاوشێوه‌ی نمره‌كانیان وه‌رگیراوه، (50) شوێنیان پڕ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام ناویان له هیچ شوێنێك نه‌هاتووه‌ته‌وه، ده‌توانن سبەینێ یه‌كشه‌ممه (14/10) سه‌ردانی دیوانی وه‌زاره‌ت/به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ناوه‌ندی وه‌رگرتن بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان یه‌كلایی بكه‌نه‌وه و چاره‌سه‌ر بكرێ، به شێوه‌یه‌ك به‌پێی نمره‌كانیان ناویان له‌و شوێنانه بێته‌وه، كه ئاره‌زووی ده‌كه‌ن.
وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا و توێژينه‌وه‌ى زانستى، له رێگه‌ى سايتى زانكۆلاينه‌وه، ناوى وه‌رگيراوانى ئه‌مساڵى بۆ زانكۆ و په‌يمانگه حكومييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان راگه‌ياند.
به گوێره‌ى بڕيارى وه‌زاره‌تى خوێندنى باڵا، ئه‌مساڵ هه‌ر قوتابييه‌ك كۆنمره‌ى 60.63 به‌سه‌ره‌وه بێت، له زانكۆ و په‌يمانگه حكومييه‌كان كورسى خوێندنى بۆ ته‌رخان كراوه.
بۆ دۆزينه‌وه‌ى ناوه‌كان و زانينى ئه‌نجامى وه‌رگرتن كليك له‌سه‌ر ئه‌م به‌سته‌ره بكه‌ن.
باسنيوز
