دكتۆر به‌شیر: كورد داواكارییه‌كانی راده‌ستی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق گووتی: كورد داواكارییه‌كانیی راده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌كات.
دكتۆر به‌شیر گووتیشی: "لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن".
عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوه، ماوه‌ی كه‌متر له سێ هه‌فته‌ی له به‌رده‌مدا ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق و متمانه‌ی حكوومه‌تی نوێ وه‌ربگرێت.
شاره‌زایانی یاساییش رایده‌گه‌یه‌نن، ماوه‌ی پێكهێنانه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت درێژ ناكرێته‌وه، بۆیه عه‌بدولمه‌هدی پێویسته له‌و ماوه‌یه‌ی له به‌رده‌میدا ماوه، حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ره‌وه راسپێردراوه و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش، ده‌بێت تا 2ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر كابینه‌ی نوێ پێكهبنێت.
k24-
