رانیه‌.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی دوو ساڵان گیانی لەدەست دا

رانیه‌.. لە رووداوێکی هاتوچۆدا منداڵێکی دوو ساڵان گیانی لەدەست دا
گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین ئاشكراى كرد كه‌ سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11\10\2018،‌ له‌ شاره‌دێى حاجیاواى سه‌ر به‌ شارى ڕانیه‌، منداڵێكى منداڵێكى دوو ساڵان به‌هۆى به‌ركه‌وتنى به‌ ئۆتۆمبێل گیانى له‌ده‌ست دا.



شۆڕش ئیسماعیل، گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ڕاگه‌یاند: ”ئه‌و منداڵه‌ ناوى (ش،ش)ه‌و ته‌مه‌نى دوو ساڵانه‌و ڕه‌گه‌زى مێیه‌، سه‌ر له‌ ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ له‌ به‌رده‌م ماڵه‌كه‌ى خۆیان له‌ شاره‌دێى حاجیاوا ئۆتۆمبێلێكى جۆرى پاسى نه‌فه‌ر هه‌ڵگر لێی داوه ‌و به‌داخه‌وه‌ گیانى له‌ده‌ست داوه‌“.



گوته‌بێژى پۆلیسى ڕاپه‌ڕین، ئەوەشی خستە روو، کە دواى ڕووداوه‌كه‌ ته‌رمى منداڵه‌كه‌ به‌مه‌به‌ستى توێكارى پزیشكى ڕه‌وانه‌ى نه‌خۆشخانه ‌كراوه‌ و شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه‌ش به‌ بڕیارى دادوه‌رى لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستگیر كراوه ‌و لێكۆڵینه‌وه‌ ده‌ستى پێ كردووه‌.
BAS NEWS-
Top