20 ده‌ستگیركراوی هه‌ده‌په له ئامه‌د ئازاد كران
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێكی رۆژنامه‌ی (جومهوریه‌ت)ـی توركی، دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و ژماره زۆره‌ی لایه‌نگران و ئه‌ندامانی هه‌ده‌په ده‌ستگیر كران، له بنكه‌ی پۆلیس ئیفاده‌یان لێ وه‌رگیرا و به‌شێكی تاوه‌كو ئێستەش ده‌ستبه‌سه‌رن و 20 كه‌سیش ئازاد كران.
ساڵیحه ئایده‌نیز ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌ده‌په كه یه‌كێك بوو له ده‌ستگیركراوان، له به‌رده‌م باره‌گای هه‌ده‌په له ئامه‌د وتارێكی پێشكه‌ش كرد و گوتی "ده‌سه‌ڵات هه‌موو شتێك ده‌كات تا ئێمه بێ ده‌نگ بكات، ئاشكراشه هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان نزیك بووه‌ته‌وه، مه‌هه‌په و ئه‌كه‌په به‌یه‌كه‌وه ده‌یانه‌وێت ده‌ستگیرمان بكه‌ن و بمانترسێنن".
جگه له ئامه‌د له ئیسته‌نبۆڵیش ئاسایش هه‌ڵیكوتاوه‌ته سه‌ر چه‌ندین لایه‌نگری هه‌ده‌په و ده‌ستگیری كردوون، بۆیه هه‌ده‌په به‌فه‌رمی داوای ئازادكردنیان ده‌كات.
BAS NEWS-
