وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی كۆنسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌

وڵاتێكی دیكه‌ی ئه‌وروپی كۆنسوڵخانه‌ له‌ هه‌ولێر ده‌كاته‌وه‌
باڵیۆزی سربیا لە عێراق لە لێدوانێکی تایبەتدا رایگه‌یاند، وڵاتەکەی نیازی وایە کۆنسوڵخانەی خۆی لە هەرێمی کوردستان بکاتەوە.

باڵۆڤ ئوروش، باڵیۆزی سربیا له‌ عێراق گوتیشی: "کردنەوەی ئەو کونسوڵخانەیە هەنگاوێکی گرینگ دەبێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسیی و بازرگانییەکانی هەردوولا".

هه‌روه‌ها گوتی: "پەیوەندی ئێمە و هەرێمی کوردستان زۆر باشە، نیازمان وایە كۆنسوڵخانەی خۆمان لە هەرێمی کوردستان بکەینەوە، ئێمە پێمانوایە کوردستان خاکی کەسانی ئازا و هۆشیارە، بۆیە درووستکردنی پەیوەندی لە نێوان هەردوولا بە کارێکی گرینگ دەزانم بە تایبەتی پەیوەندی سیاسیی و ئابووری".

هه‌رچه‌نده‌ باڵیۆزی سربیا كاتی كردنه‌وه‌ی كۆنسوڵخانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام دووپاتی له‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو ده‌كرێته‌وه‌ و گوتی: "ناتوانم بە درووستی کاتی کردنەوەی کونسوڵخانەکەتان پێبڵێم بەڵام دڵنیابن لەوەی ئێمە سەرەتای ساڵی داهاتوو ئەو کارە بە ئەنجام دەگەیەنین".

سربیا ده‌كه‌وێته‌ باكووری رۆژهه‌ڵاتی كیشوه‌ری ئه‌وروپا و یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كاندیده‌ بۆ ئه‌وه‌ی ببێته‌ ئه‌ندام له‌ یه‌كێتی ئه‌وروپا.
K24-
Top