مەسرور بارزانی لەگەڵ باڵیۆزی سربیا له عێراق کۆ بووەوە
ئه‌مڕۆ 11/10/2018 مه‌سرور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان لەگەڵ ئوروش بالۆڤ باڵیۆزی سربیا له عێراق کۆ بووە و له دیدارێكدا دوا په‌ره‌سه‌ندن و پێشهاته‌كانی عێراق و ناوچه‌كه و هه‌لومه‌رجی هه‌رێمی كوردستان دوای هه‌ڵبژاردنی 30ی ئهیلوول له هه‌رێمی كوردستان تاوتوێ كرا، دووپات له قوڵتركردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان كرایه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه سەرۆکی ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، هیوای خواست ئاستی په‌یوه‌ندییه‌كان له نێوان هه‌ردوو گه‌لی كوردستان و سربیا له بواره جیاجیاكاندا پته‌وتر بكرێن.
له‌به‌رامبه‌ردا باڵیۆزی سربیا باسی له رۆڵی قاره‌مانانه‌ی پێشمه‌رگه له تێكشكاندنی تیرۆریستانی داعش كرد، ئاماژه‌ی به پێشكه‌وتنی ره‌وشی ئارامی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دا و رای گه‌یاند، ئه‌و ئارامییه نموونه‌ییه‌ی هه‌یه یارمه‌تیده‌ر و پاڵپشتێكی باش ده‌بێت بۆ كۆمپانیاكانی سربیا تا بێن له هه‌رێمی كوردستان وه‌به‌رهێنان بكه‌ن.
باسنيوز
