پەرلەمانتارێکی پارتی: نوێنەری خۆمان بۆ لێژنە هەمیشەییەکان دیاری کردووە
د. ناسر هەرکی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی پارتی ڕايگەیاند: "کاتژمێر ٢:٠٠ پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ ١١\١٠\٢٠١٨ کۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق ئەنجام دەدرێت، سێ تەوەر بۆ کۆبوونەوەکە دیاری کراوە، کە بریتین لە شێوازی وەرگرتنی قوتابی بە قبووڵ مەرکەزی، بابەتی فەرمانبەران، پێکهێنانی لێژنە هەمیشەییەکانی پەرلەمان".
ئەو پەرلەمانتارەی پارتی ئاماژەی بەوە کرد: "لێژنە هەمیشەییەکان ٢٦ لێژنە بووە، بەڵام ئێستا لێژنەی پلاندانان و لێژنەی سکاڵاکان زیاد دەکرێن و دەبن بە ٢٨ لێژنەی هەمیشەیی".
ئەوەی خستە ڕوو: "فراکسیۆنی پارتی کۆبوونەوەی خۆی لەبارەی دیاریکردنی ئەندام بۆ لێژنە هەمیشەییەکان ئەنجام داوە، بەپێی پسپۆڕی و خواست ئەندامەکانی دیاری کردووە و ڕەشنووسێکی لەو بارەیەوە ئامادە کردووە، سەرەڕای ئەوەش بڕیاری سەرووی خۆمان لەسەر ئەوە گرنگە".
باسنيوز
