وەزارەتی خوێندنی باڵا پرێس کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات
بەپێی راگەیەندراوێک، کاتژمیر 12:30 خولەکی نیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە 11/10/2018، وەزارەتی خوێندنی باڵا پرێس کۆنفرانسێک ئەنجام دەدات.
لە پرێس کۆنفرانسەکەدا، وەزارەتی خوێندنی باڵا وادەی کاراکردن و ھاتنەوەی انوی دەرچووانی پۆلی 12 لە زانکۆ و پەیمانگاکان و کۆی وەرگیراوەکان بە سیستەمەکانی (زانکۆلاین، راستەوخۆ بە کریدیت و ئێواران) رادەگەیەنێت.
دەقی ڕاگەیاندراوەکەی وەزارەتی خوێندنی باڵا:
بەڕێزان/ لە دامەزراوەکانی ڕاگەیاندن
بابەت/ کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی
سڵاو و ڕێز...
بەناوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بانگھێشتی ئێوەی بەڕێز دەکەین بۆ ئامادەبون و ڕوماڵکردنی کۆنگرەی ڕۆژنامەوانی وەزارتەکەمان، کە تایبەتە بە وادەی کاراکردن و ھاتنەوەی ناوی خوێندکاران لە زانکۆکان و کۆی ژمارەی وەرگیراوان بەسیستمەکانی (زانکۆلاین، ڕاستەوخۆ بەکریدیت و ئێواران)..
ڕۆژ/ پێنچ شەممە
ڕێکەوت/ ۱۱/۱۰/۲۰۱۸
کات/۱۲:۳۰
شوێن/ دیوانی وەزارەت، ھۆڵی ڤیدیۆ کۆنفرانس
ھێمن ئەمین شوانی
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن
باسنیوز
