تەقینەوەیەکی خوێناوی لە کەرکووک رووی دا و میلیشیا عێراقییەکان توانای پاراستنی ناوچەکەیان نییە
تەقینەوەکە کاتژمێر 8ـی سەرلەبەیانیی رۆژی پێنجشەممە 11/10/2018 لە نزیک ئیدارەی خۆجێی کەرکووک لەسەر رێگای بەغدا رووی داوە.
بەپێی زانیارییەکان، تەقینەوەکە بەهۆی بۆمبێکی لکێندراو بە ئۆتۆمبێلێکەوە رووی داوە و بووەتە هۆی گیان لەدەستدانی دوو کەس و برینداربوونی چوار کەسی دیکە.
دوای داگیرکردنی شاری کەرکووک و ناوچەکانی دەوروبەری، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و هێزە عێراقییەکان بەرپرسیارێتیی پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە و هاووڵاتییانیان گرتە ئەستۆ، بەڵام بەهۆی ناکارایی و بێهێزییان، شانە نووستووەکانی داعش و گرووپە تاوانکارییەکان دەستیان بە چالاکی و کردەی تیرۆریستی کردووەتەوە.
ڕۆژی 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017، کەرکووک، خورماتوو و ناوچەکانی دەوروبەری كه‌وتنە ژێر ده‌ستی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق، دواتر هه‌ریه‌ك له كۆسره‌ت ڕه‌سوڵ عه‌لی، جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتیی یه‌كێتی و شێخ جه‌عفه‌ر مسته‌فا، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و فه‌رمانده‌ی یه‌كه‌ی 70ی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، ئاشكرایان كرد كه گرووپێكی نێو یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌مه‌دا به‌رپرسیارن و ڕێككه‌وتنی ژێربه‌ژێریان له‌گه‌ڵ میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی عێراق كردووه و به‌و هۆیه‌وه سه‌دان پێشمه‌رگه و هاووڵاتی شه‌هید و بریندار بوون و نزیكه‌ی 200 هه‌زار كه‌سیش ئاواره بوون.
باس‌نیوز
