سبەی مووچەی ئەو وەزارەت و توێژانە دابەش دەکرێ
سەرچاوەیەکی لە گەنجینەی وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند: ”سبەی پێنجشەممە، کەسوکاری شەھیدان و ئەنفالکراوان و هەروەها زیندانییانی سیاسی، لەگەڵ وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان، مووچەکانیان پێ دەدرێ“.
بەپێی زانیارییەکان، لە سەرەتای ھەفتەی داھاتوودا، مووچەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و مووچەی کەمئەندامان دابەش دەکرێت و چاوەڕێ دەکرێ تا ٢٧ی ١٠ی ٢٠١٨، مووچەی سەرجەم دامەزراوەکان دابەش بکرێت.
لە ڕۆژی ٧ی ١٠ی ٢٠١٨ەوە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٧ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەستی پێکردووە و تاوەکوو ئێستا ژمارەیەک وەزارەت مووچەکانیان پێ دراوە.
باسنیوز
