بە سەرپەرشتیی سەرۆک بارزانی پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە ھەولێر کرایەوە
13ھەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە ھەولێر بە بەشداريی نزیکەی 35 وڵات و 250 دەزگای چاپ و پەخش و بڵاوکردنەوە، کرایەوە و تێیدا زیاتر لە 700 ھەزار کتێب نمایش دەکرێت.
ساڵانە پێشانگای نێودەوڵەتیی کتێب لە ھەولێر دەکرێتەوە و ژمارەیەکی زۆر لە خوێنەرانیش لەو پێشانگایەدا سوودمەند دەبن و کتێب و سەرچاوەی زانستی و ئەدەبی بە زمانی کوردی و زمانەکانی دیکە پەیدا دەکەن.
