سەركردەیەكی پەکەکە لەم شارەی كوردستان دەستگیر کرا

سەركردەیەكی پەکەکە لەم شارەی كوردستان دەستگیر کرا
ئەمڕۆ سێشەممە دەولەت ئاسڵان سەركردەیەكی پەکەکە (كەجەكە) لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە شاری باتمانی باكووری كوردستان دەستگیر کرا.


دەولەت ئاسڵان بەرپرسی ڕێكخستنەكانی پەکەکەیە لە وڵاتی بەلجیکا، لەو كاتەی بەسەردان گەڕاوەتەوە باكووری كوردستان، دەستگیر كراوە.


بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، بەرپرسە ئافرەتەكەی پەكەكە لە کاتی دەستگیرکردنیدا چەکی لە دەست بووە، دوای پشکنینی شوێنەکەشی، وێنەی لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان دۆزراوەتەوە.


دوای تەواوکردنی رێکارە یاساییەکان، دادگای ئێشکگر تا کاتی دادگایی بڕیاری دەستبەسەرکردنی ئاسلانی دەرکرد.
bas news-
Top