كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ماوەی 48 كاتژمێری داھاتوو لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك شوێن دەگۆڕێ بۆ ھەوری تەواو و ئەگەری نمە باران ھەیە.
k24-
