دژه‌ تیرۆرى سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تۆڕێكی گه‌وره‌ی داعشیان ده‌ستگیر كرد

دژه‌ تیرۆرى سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی تۆڕێكی گه‌وره‌ی داعشیان ده‌ستگیر كرد
به‌ڕێوه‌به‌راتى گشتى دژه‌ تيرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى دژ به‌ رێكخراوى تيرۆريستيى "داعش"، دواى وه‌رگرتنى ره‌زامه‌ندى به‌ڕێز دادوه‌ر، له‌ ئۆپه‌راسيۆنێكى سه‌ركه‌وتوودا‌، له ‌رێكه‌وتى 6-10-2018، توانى تۆڕێكى گه‌وره‌ى سه‌ره‌كى سه‌رچاوه‌ى دارايى رێكخراوى تيرۆريستيى "داعش" ده‌ستگير بكات كه‌ له‌ عێراق و سووريا كاريان ده‌كرد.

به‌ڕێوه‌به‌رايه‌تى گشتى دژه‌ تيرۆری سه‌ر به‌ ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دڵنيايىش ده‌داته‌ هاووڵاتيانى هه‌رێمى كوردستان، كه‌ تيرۆريستان هه‌رگيز ناتوانن ئارامى و سه‌قامگيرى هه‌رێمى كوردستان بشێوێنن و هه‌موو جموجوڵێكى تيرۆريستان و ئه‌وانه‌يش كه‌ هاوكاريان ده‌كه‌ن له‌ژێر چاودێرى ورد دايه‌ و به‌پێى ياسا مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت.
k24-
Top