موچەی مامۆستایانی خوێندنی کورديی خورماتوو دزرا

موچەی مامۆستایانی خوێندنی کورديی خورماتوو دزرا

تارق حوسێن، بەڕێوبەری بەشی خوێندنی کوردی لەشارۆچکەی خورماتوو راگه‌ياند، پاش ئەوەی ئەمڕۆ مووچەی مامۆستایانی خوێندنی کوردی خورماتومان لەناحیەی زنانەی سەر بەگەرمیان دابەشکرد، لەکاتی گەڕانەوەی مامۆستاکان لەنێوان گوندی (لەک و نەوجول)، لەلایەن ژمارەیەک چەکدارەوە رێگە لە نوێنەری پێنج قوتابخانەی کوردی خورماتوو گیرا کە مووچەی مامۆستایانیان پێی بوەو موچەکانیان لەمامۆستاکان دزیوە.

بەوتەی مامۆستا تاریق، موچەی مامۆستاکان 65 ملیۆن دینارە و موچەی ژمارەیەک مامۆستا بووە کە لەلایەن بەڕێوبەرانی قۆتابخانەکانەوە وەرگیرابوو بەمەبەستی ئەوەی بيگەننە دەست مامۆستاکان لە خورماتوو.

بەرپرسانی ئاسایش پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان کردووه‌تەوە و جارێ ئامادەنین هیچ قسەیەک بکەن و دەڵێن، لێکۆڵینەوەکان کۆتاییان نەهاتووە.

لەدوای 16ى ئۆکتوبەر و داگیرکردنی شارۆچکەی خورماتوو لەلایەن هێزە عێراقیەکانەوە، مانگەنە مووچەی ئەو مامۆستایانەی کە سەر بەهەرێمی کوردستانە لەناوچەی زنانەی سەر بەگەرمیان دابەش دەکرێت.
k24-
Top