لە پارێزگای دهۆک گۆڕانکاریی ئیداری بەردەوام دەبن
پێشتر چەندین گۆرانگاری لە هەیکەلی کارگێریی دهۆکدا کرا. لەو بارەیەشەوە بێریڤان سەلم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوت: "پێشتر ٥ بەڕێوەبەری گشتیی پارێزگای دهۆک گۆردران و ئەوانەی ماویشن دەگۆڕین، بۆ ئەوەی خزمەتی زیاتری هاووڵاتیانی پاریزگاکە بکەن."
گوتیشی: "لە گۆڕانگاریی داهاتوودا هەوڵ دەدرێت کەسانی نێو پێکهاتەکانیش لە پۆستی ئیداریدا جیگای خۆ بگرن، بۆ ئەوەی ئەوانیش بێبەش نەبن لەو مافە، چونکە پێکهاتەی ئیزدی و مەسیحیش لە پاریزگای دهۆک هەن."
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پاریزگای دهۆک گوتیشی: "لەو پێنج پۆستەی کە گۆڕدراون یەکێکیان دەستبەکار بووە، بەم نزیکانە ئەوانەی تریش دەستبەکار دەبن و ٧ بەڕێوەبەری تریش دەگۆڕین."
kdp-
