سبەی سێزدەیەمین پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب دەکرێتەوە
بەپێی زانیارییەکان پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ کتێب 10 ڕۆژە دەخایەنێت و هاوکات لەگەڵ بەشداریی دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوەی هەرێمی کوردستان و وڵاتانی عەرەبی لە باکووری کوردستان، چاپ و بڵاوکردنەوەی "ئاڤێستا" و لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانیش بڵاوکەرەوەی "کوردستان" لە سنە و چەند دەزگای دیکەش بەشدارن.
بڕیارە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لەم خولەی پیشانگەدا داشکاندنێکی زۆر بۆ کتێب و چاپوکراوەکانیان بکەن، هاوکات بڕیارە لە پەراوێزی پیشانگەدا چەندین چالاکیی جۆراوجۆری وەک "کۆڕ و سمیناری کولتووری و ڕێوڕەسمی واژۆکردن"ی کتێبە لەلایەن نووسەرانەوە بەڕێوە بچێت.
باسنیوز
