نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزبایی سەرکەوتنی هەڵبژاردنی کوردستان دەکات
لە دیدارەكەدا نوێنەری سكرتێری گشتیی ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە عێراق پیرۆزبایی سەركەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پارلەمانی كوردستان و سەركەوتنی لیستی پارتی دیموكراتی كوردستان لە سەرۆك بارزانی كرد و هیوای ئەوەی خواست كە بە زووترین كات كۆمسیۆن دەرئەنجامە كۆتاییەكان ڕابگەیێنێت و پارلەمانی تازەیش دەست بە كارەكانی بكات.
لە بەشێكی دیكەی ئەو كۆبوونەویەدا بارودۆخی سیاسیی عێراق و ناوچەكە و هاوكێشەكانی ناو پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوایین پێشهاتەكان تاوتوێ كران.
باسنيوز
