كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت

كەشناسی: لە ھەندێك ناوچە باران دەبارێت
بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لە ماوەی 48 كاتژمێری داھاتوو لە ھەندێك ناوچەی ھەرێمی كوردستان باران دەبارێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بەپێی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی شارەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان پەڵە ھەور و نیمچە ھەوردا دەبێت و لە ھەندێك شوێن دەگۆڕێ بۆ ھەوری تەواو و ئەگەری نمە باران ھەیە.



كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێشبینی دەكات سبەی ئاسمانی لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا بێت و لە ناوچە جیاجیاكان نمە باران ببارێت.






K24
Top