لە سلێمانی 18 تۆمەتبار دەستگیر کران

لە سلێمانی 18 تۆمەتبار دەستگیر کران

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، دەستگیرکردنی 18 تۆمەتباری لە ماوەی هەفتەیەک، راگەیاند.



ئەمڕۆ دووشەممە 8\10\2018، بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لە راگەیاندراوێکدا، لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)، بڵاوی کردووەتەوە، کە لە ماوەی ڕۆژانی 1\10\2018 بۆ 8\10\2018، هێزەكانی بنكەی پۆلیسی بەختیاری سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار-ڕۆژئاوا 18 تۆمەتباریان دەستگیر کردووە.



بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، جۆری دەستگیرکردنەکانیشی خستووەتەڕوو، کە چواریان تەقەكەر بوونە، چوار تۆمەتبار بە پێی مادەی 405-31 دەسگیر کراون، دوو تۆمەتبار بە پێی مادەی 412، لێدانی بە ئەنقەست دەستگیر کراون، دەستگیركردنی هەشت تۆمەتبار بە پێی مادەكانی 453 ، 456، فێڵكردن و خواردنی پارەی هاووڵاتییان، هەروەها دەستیش بەسەر دوو دەمانچە و كڵاشینكۆفێک گیراوە.
BAS NEWS-
Top