هەریر.. ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە

هەریر.. ڕووداوێکی هاتووچۆ گیانلەدەستدانی کەسێکی لێکەوتەوە
لە ئەنجامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لە سنووری شارەدێی هەریر-ی سەر بە پارێزگای هەولێر کەسێک گیانی لەدەست دا.



فازڵ حاجی گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند، کاتژمێر ١١ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە سنووری شارەدێی هەریک لە نزیک گوندی"قەندیل" ڕووداوێکی پێکدادان لەنێوان ماتۆرسکیلێک و پیکابێک ڕوویدا.



ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە لە ئەنجامی ئەو ڕووداوەدا مێرمنداڵێکی تەمەن ١٣ ساڵ کە شۆفێری ماتۆرسکیلەکە بووە گیانی لە دەست دا.



ڕوونیشیکردەوە کە هۆکاری ڕووداوەکە دەگەڕێتەوە بۆ هەوڵی پێچکردنەوەی نایاسایی ئۆتۆمۆبێلەکە کە بەوهۆیەوە کەوتووەتە سەر ڕێڕەوی ماتۆرسکیلەکە و ئەو ڕووداوەی لێکەوتەوە.
BAS NEWS-
Top