زانیاریی ورد لەبارەی بڕیاری وەزارەتی دارایی سەبارەت بە خەرجکردنی جیاوازی مووچە بڵاودەکاتەوە
سەرچاوەیەكی لە وەزارەتی دارایی وەزارەتی دارایی و ئابووری رێنمایی بۆ قەرەبووكردنەوەی جیاوازی مووچەی پەسهند كرد و بەپێی رێنماییەكە جیاوازی مووچە هیچ پەیوەندی بە پاشەكەوتەوە نییە، بهڵكو بۆ ئهوهیه جیاوازی مووچە لە 2014 تاوهكو 2018 خەرج بكرێت.
وەزارەتی دارایی و ئابووری لە 9ی ئابی 2018، رێنمایی دارایی تایبەت بە جیاوازی مووچە دەكرد و فهرمانی كردبوو كە جیاوازی مووچە و دەرماڵە لە ساڵی 2014 بۆ ساڵی 2018 خەرج بكرێت.
سەرچاوەكە روونیكردەوە "لە رێنمایەكەدا، چۆنیەتی قەرەبووكردنەوە باسكرابوو كە جیاوازی مووچە و دەرماڵە لەگەڵ مووچەكانیان خەرج دەكرێت و بەجۆرێك مانگانە یەك ملیۆن دینار لەگەڵ مووچەكانیان پێدەدرێت، هاوكات ئەگەر قەرەبووكردنەوەكە زیاتر بوو لە 10 ملیۆن دینار پێویستی بە وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەیە. مهبهست ئهو فهرمانبهرانه دهگرێتهوه كه شایستهی بڕه مووچهیهكی زیاتر بوون، یان سهرمووچهیان بۆ كراوه و زیادكردنی ئهو ماوهیهیان وهرنهگرتووه".
سەرچاوەكە ئاماژەی بەوەش دا دوای ئەم رێنماییەی وەزارەتی دارایی فەرمانگە و گەنجینەكان پرسیاریان لەسەر ئەوە كردووه كە ئایا ئەو مانگانەی مووچە پاشكەوت دەكرێت جیاوازی مووچە خەرج بكرێت یاخود ئەویش پاشكەوت بكرێت، لە وەڵامدا وەزارهتی دارایی و ئابووری بەپێی رێنمایی دارایی ژمارە (18) به نوسراوی (10357) كە لە رۆژی 4ی تشرینی یەكەمی 2018 دەرچووە تێیدا ئاماژە بەوەكراوە: بەهۆی پاشەكەوتكردنی مووچەی مانگی كانوونی یەكەمی 2017، پێویستە سەرجەم ئەو جیاوازیانەی لە مووچەی مانگەكانی 2017 دەگرێتەوە لەگەڵ لیستی مووچەی مانگی كانونی یەكەمی 2017 بۆ فەرمانبەران و مووچەخۆران بەستراوە خەرج بكرێت.
وەزارەتی دارایی خەخت دەکاتەوە کە بڕی مووچە جیاوازەكان لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی مانگانەی 2018دا خەرج بكرێت بەپێی رەچاوكردنی چەند خاڵێك. لە رێنماییەكە، باس لەوەشكراوە كە پێویستە جیاوازی مووچە بۆ فەرمانبەران خەرج بكرێت بۆ سەرجەم مانگەكانی ساڵ له 2014هوه تاوهكو 2018 ئەگەر مووچەی مانگەكە پاشهكەوتیش كرابێت.
bas news -
