دۆسکی: دەبێ کورد گوشار بخاتە سەر بەغدا

دۆسکی: دەبێ کورد گوشار بخاتە سەر بەغدا
سیاسەتمەدارێکی کورد دەڵێ، پێویستە کورد ئەم جارە بە شێوەیەک بەشداری لە حکوومەتی داھاتوو بکات کە شەریکی ڕاستەقینە بێت و ھەر بڕیارێکیش بدرێت بە تەوافق بێت نەک تەنیا لایەنێک بە زۆرینە بڕیار بدات، ئەمەش بەوە دەکرێت کورد یەکگرتوو و یەکھەڵوێست بن.

گفتوگۆی بەردەوام بۆ پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق دەکرێن و بە ڕای چاودێرانیش پێویستە کورد بەو مەرجە بەشداری لە حکوومەتی داھاتوو بکات کە ببێتە شەریکی ڕاستەقینە و ھەر بڕیارێکیش لە حکوومەت و پەرلەمان بدرێت بە تەوافق بێت، ئەگەرنا وەک کابینەکانی پێشوو کورد تەنیا بە ناو بەشدار دەبن.

سەبارەت بە پێکھێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق، سیاسەتمەداری کورد، د. دیندار دۆسکی، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند: "حکوومەتی عێراق ھەر جارێک تا دروست دەبێت ڕووبەڕووی کۆمەڵێک کێشە دەبێتەوە و ئەم جارەش بە ھەمان شێوەیە، بەڵام ھەر حکوومەتێک دروست بکرێت پێویستە کورد و سوننە و شیعە تێیدا بەشداری بکەن و ئەوەی باس لەوە دەکات حکوومەتی ئەم جارە لە کەسانی تەکنۆکرات دروست دەکرێت زەحمەتە، چونکە کەسەکان ھەر لە چوارچێوەی لایەنەکانادا دیاری دەکرێن ئەمەش نابێتە تەکنۆکرات، لەبەر ئەوەی پێویستە فەرمان لەو لایەنە وەرگرێت بۆ کارەکانی."

لەبارەی ڕۆڵی کورد لە حکوومەتی داھاتوودا، د. دیندار دۆسکی گوتیشی: "ھەر جارێک کورد لە بەغدا یەکدەنگ بووە سەنگی زیاتر بووە، بەڵام ھەر جارێک پەرش و بڵاو بوونە سەنگ و پێگەیان لاواز بووە، بۆیە گرینگە ئەم جارە کورد بە یەکەوە و بە یەک وەرەقە بچن بەشداری لە پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق بکەن، بەو شێوەیە زیاتر دەتوانن داواکاریی کورد جێبەجێ بکەن."

دۆسکی باسی لەوەش کرد: "ڕاستە حکوومەتی نوێی عێراق حکوومەتێک دەبێت ھەرسێ پێکھاتەی سەرەکی تێیدا بەشدار دەبن، بەڵام شیعەکان ھەوڵ دەدەن ھەموو جومگە سەرەکییەکانی عێراق لە دەست ئەواندا بێت، بۆیە پێویستە فشار بکرێت بۆ ئەوەی ئەم جارە کورد تەنیا بەشدار نەبێت و ھاوبەشی ڕاستەقینە بێت و ھەر بڕیارێکیش بدرێت بە تەوافق بێت، نەک زۆرینە."

ئەو سیاسەتمەدارە باسی لەوەش کرد: "جگە لە کورد پێویستە سوننەش فشار دروست بکەن و تەنیا شیعە لە عێراق دەسەڵاتدار نەبێت، ئەگەرنا وەک کابینەکانی پێشوو تەنیا شیعە لە عێراق بڕیاردەر دەبێت و سوننە و کوردیش تەنیا بە ناو بەشداری لە حکوومەت دەکەن."

دۆسکی گوتیشی: "بۆ ئەوەی کورد بتوانێ ببیتە شەریکی ڕاستەقینەی حکوومەتی داھاتوو و ھەر بڕیارێکیش بدرێت بە تەوافق بێت پێویستە یەکگرتوو و یەکھەڵوێست بن، بەو جۆرە دەتوانن فشار دروست بکەن و حکوومەتی داھاتووش بێ کورد ھیچ بڕیارێک دەرنەکات، ئەوکات کێشەکانی ھەرێم و بەغداش باشتر چارەسەر دەکرێن."

kdp-
Top