پاڤڵ تاڵەبانی خەونەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەگۆڕ نا

 پاڤڵ تاڵەبانی خەونەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەگۆڕ نا
پاڤڵ تاڵەبانی، کوڕی جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی کۆچکردووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، خەونەکەی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەدی لەگۆڕ نا کە بە نیاز بوو، ببێتە کەسی یەکەمی عێراق.

لەو ماوەیەی جەلال تاڵەبانی لە پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا بوو، ژمارەیەکی زۆر لە نووسەر و لێکۆڵەرانی سەر بە باڵی دەستڕۆیشتووی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، زەمینەسازی و بانگەشەی ئەوەیان دەکرد کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد کە ئەوکاتە خانمی یەکەمی عێراق بوو، هاوشێوەی بێنەزیر بۆتۆی پاکستان و ئەندێرا گاندیی هیندستان، دەبێ بە کەسی یەکەمی عێراق. ئەمەش وایکرد کە هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد بەردەوام هەوڵ بدات لە ئاستی عێراقدا کاردانەوەیەک نیشان نەدات کە بۆ ئایندەی خەونی گەیشتنی بە سەرۆک کۆماری عێراق، زەرەری پێ بگەیەنێت.

لە سەرەتای ئەم مانگەدا، پاڤڵ تاڵەبانی بە یەکجاری خەونەکەی دایکی لەگۆڕ نا، ئەویش لە ڕێگەی پشتیوانیکردن لە بەرهەم ساڵح بۆ گەیشتن بە پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق.

لەمبارەیەشەوە ماڵپەڕی (تابناک)ی سەر بە کۆماری ئیسلامیی ئێران ئاشکرای کردووە کە سەرەڕای دژایەتییە زۆرەکانی هێرۆ ئیبراهیم ئەحمەد، پاڤڵ تاڵەبانی پێداگر بووە لەوەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق بە بەرهەم ساڵح بدرێت.









باسنيوز
Top