زانیارى نوێ له‌باره‌ى واده‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان
گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى هه‌رێمى كوردستان، ڕای گه‌یاند، كاركردن له یه‌كلایی كردنه‌وه و ته‌واوكردنى ئه‌نجامى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، كه له 30 ئه‌یلوولى ڕابردوو به‌ڕێوه‌چوو، نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵام واده‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجامى كۆتایی، دیاری نییه.
شێروان زرار، گوته‌بێژی كۆمسیۆنی باڵاى سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و ڕاپرسى ڕاگه‌یاند: "ئه‌و 15% ى ڕێژه‌ى ده‌نگدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مانى كوردستان، كه ماوه ڕابگه‌یه‌ندرێت، به‌شێوه‌یه‌كى به‌رده‌وام كارى تێدا ده‌كه‌ین و كاره‌كانمان نه‌وه‌ستاندووه".
ئاماژه‌ى به‌وه‌ش دا، به‌هۆى زۆرى سكاڵاكان له‌سه‌ر سندووقه‌كان، كه زیاتر له هه‌زار سكاڵان، كار و لێكۆڵینه‌وه و ورده‌كارى زۆرى ده‌وێت،: "ئه‌وه‌ش وایكردووه، ڕاگه‌یاندنى ته‌واوى ئه‌نجامه‌كان، بۆ كاتێكى نادیار، دوا بكه‌وێ".
باسى ئه‌وه‌شى كرد، كه كاره‌كان له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كى باڵاوه به‌ڕێوه‌ده‌برێن و ده‌یانه‌وێت ئه‌و ئه‌نجامه‌ى ڕایده‌گه‌یه‌نن، به بێ كێشه بخرێته به‌رده‌م لایه‌نه‌كان و ڕای گشتی.
bas news-
