ھەزاران قوتابیی بەسڕە خۆیان گواستووەتەوە بۆ ھەولێر
لەو بارەیەوە، عەلی ئەلبەیاتی، ئەندامی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ لە عێراق، لە لێدوانێكیدا ڕایگەیاند: "نوێنەرایەتیی وەزارەتی پەروەردەی عێراق لە ھەرێمی كوردستان، لە ماوەی تەنیا دوو رۆژدا چوار ھەزار قوتابیی تۆمار كردووە، كە ھەموویان خەڵكی شاری بەسڕەی باشووری عێراقن و خۆیان گواستووەتەوە بۆ سەر پەروەردەكانی سنووری پارێزگای ھەولێر، ئەمەیش ژمارەیەكی كەم نییە لە قوتابیان".
لە ناوەڕاستی ئەمساڵدا، بە ھۆی ئەنجامدانی خۆپێشاندان و ناڕەزایی خەڵكی باشووری عێراق، رەوشی ناوچەكانی خوارووی عێراق ناسەقامگیریی بەخۆیەوە بینی و، لە ترسی گیانی خۆیان بە ھەزاران خێزانی عەرەب لە باشووری عێراقەوە دیسانەوە ئاوارەی ھەرێمی كوردستان بوونەوە.
دكتۆر تاریق نووری، بەڕێوەبەری ئاساییشی ھەولێر، لە لێدوانێكی پێشوویدا، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگەیاندبوو: "ھاتنی ئاوارەی عەرەب بۆ ھەرێمی كوردستان روو لە ھەڵكشانە و لە ھەموو ناوچەكانی عێراق ھاووڵاتیان روو لە پارێزگای ھەولێر دەكەن، بە تایبەتی دوای خۆپێشاندانەكانی شارەكانی باشووری عێراق".
kdp-
