چەند کەسێک لە سلێمانی چەک بە منداڵانی خوار 18 ساڵ دەفرۆشن

 چەند کەسێک لە سلێمانی چەک بە منداڵانی خوار 18 ساڵ دەفرۆشن
لە شاری سلێمانی، چوار کەس بە تۆمەتی فرۆشتنی چەک بە منداڵانی خوار تەمەن 18 ساڵ دەستگیر کران.

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)ەوە دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی کڕین و فرۆشتنی چەک ڕاگەیاند.


لەمبارەیەوە سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: "پاش ئەوەی زانیاری کۆ کرایەوە لەسەر چەند تۆمەتبارێک کە لە ڕێگەی تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک)ەوە کڕین و فرۆشتنیان بە چەکەوە کردووە، ئەمڕۆ 7/10/2018، ھێزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرای سەر بە بەشی پۆلیسی ناوشار بە ھاوکاریی ھێزەکانی ئاسایشی ناو بازاڕ توانییان چوار تۆمەتبار دەستگیر بکەن و دەستیش بگرن بەسەر چوار دەمانچە و چەند فیشەک و پارچە دەمانچەیەکدا".

ڕوونیشی کردەوە، "تۆمەتباران کوردن و دانیشتووی شاری سلێمانین و چەکەکانیان بە کەسانی خوار تەمەن 18 ساڵ فرۆشتووە".


گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی جەختی کردەوە: "ئێستا تۆمەتباران بە فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 21ی چەک، ڕاگیراون و لێکۆڵینەوەی ورد لەلایەن ھێزەکانی پۆلیس دەستی پێ کردووە".








باسنیوز
Top