له ههریًمی كوردستان زۆرترین ده‌رمان بۆ نه‌خۆشییه گواستراوه‌كان به‌كار دێت
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه 8 هه‌زار جۆری ده‌رمان هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت كه زۆرترینی بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشییه گواستراوه‌كانه.
خاڵس قادر،گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ڕاگه‌یاند: ”تائێستا 8 هه‌زار جۆری ده‌رمان به گوێره‌ی ڕێنمایی و مه‌رجه دیاریكراوه‌كان هاورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، كه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌موو جۆره نه‌خۆشییه‌كان پشتی پێدهبهستدرێت، به‌ڵام زۆرترینی بۆ نه‌خۆشییه گوازراوه میكرۆبییه‌كان، دوای ئه‌ویش بۆ نه‌خۆشییه درێژخایه‌نه‌كانی وه‌ك فشاری خوێن شه‌كره و دڵ و شێرپه‌نجه به‌كار ده‌هێندرێن.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئەوەشی خستە روو، کە هه‌رێمی كوردستان ساڵانه بڕی 72 ملیار و 150 ملیار دیناری حكوومه‌تی به‌غداش بۆ كڕینی ده‌رمان لە كه‌رتی گشتی دابین ده‌كات، هەروەها به‌بڕی نزیكه‌ی 450 ملیاریش له‌لایه‌ن كه‌رتی تایبه‌ته‌وه ده‌رمان و پێویستی پزیشكی هاورده ده‌كرێت، كه له‌و بڕه‌یه به‌شی شاره‌كانی دیكه‌ی عێراقیش هه‌نارده ده‌كرێت، کە لە رێگەی له هه‌رێمی كوردستانه‌وه بۆیان ڕه‌وانه ده‌كرێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، ئاشكراشی كرد، كه هه‌وڵه‌كانیان بۆ دروستكردنی كۆمپانیای نیشتمانی، كڕینی ده‌رمان و دابه‌شكردنه‌وه‌ی به‌سه‌ر كۆمپانیاكانی دی به‌رده‌وامه كه به‌هۆیه‌وه كه‌می و خراپی جۆر و بڕی ده‌رمان تا ڕاده‌یه‌كی باش چاره‌سه‌ر ده‌كات.
bas news-
