گه‌رمیان.. پیاوێك كۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێنا

گه‌رمیان.. پیاوێك كۆتایی به‌ ژیانى خۆى هێنا
پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای ده‌گه‌یه‌نێ، ئه‌مڕۆ شه‌مه‌، پیاوێكی به‌ته‌مه‌ن، به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه‌ خۆى خنكاندوه‌.


ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، له‌ ڕاگه‌یاندراوێكدا، نووسیویه‌تى: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە پیاوێكی بەساڵاچوو هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە نه‌خۆشخانه‌ى گشتی کەلار، کەبە هۆی خنکانەوە، گیانی لەدەست دابوو".


وه‌ك له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌دا، هاتووه‌: "بەگوتەی کەسوکاره‌كه‌ی، ئه‌و پیاوه‌ به‌ته‌مه‌نه‌، به‌هۆى هه‌ژارییه‌وه‌، خۆى خنكاندووه‌".


قوربانییه‌كه‌ ناوی علی فارس علییه‌ و لەدایکبووی ساڵى 1955ى دانیشتووی شارى کەلار بووه‌.


پۆلیس پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ ڕووداوه‌كه‌ كردووه‌ته‌وه‌ و دەست بەلێکۆڵینەوە كراوه‌ بۆ ئه‌وه‌ى ڕاستى ڕووداوه‌كه‌، ئاشكرا بكرێت.
bas news-
Top