كۆنسووڵی فەڕەنسا، پاڵپشتیی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە دەربڕی

كۆنسووڵی فەڕەنسا، پاڵپشتیی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە دەربڕی
لە دیداریدا لەگەڵ وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێم، كۆنسووڵی فەڕەنسا پاڵپشتیی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە دەربڕی و، هیوای خواست كە بتوانرێت پەیوەندییەكی دوولایەنەی پتەوتر دروست بكەن.

ڕۆژی پێنجشەممە ڕێكەوتی (٤/١٠/٢٠١٨)، د. پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پێشوازی لە (دۆمینیك ماس، كۆنسووڵی گشتیی فەڕەنسا و شاندێكی یاوەری كرد.

‌لە كۆبوونەوەكەدا، وەزیری پەروەردە و كۆنسووڵی گشتیی فەڕەنسا، باسیان لە قوتابخانەی فەڕەنسی لە شاری هەولێر كرد و، گفتوگۆ لەبارەی هاوكاریی هەردوولا كرا.

دواتر كۆنسووڵی وڵاتی فەڕەنسا پاڵپشتیی خۆی بۆ وەزارەتی پەروەردە دەربڕی و، هیوای خواست كە بتوانرێت پەیوەندییەكی دوولایەنەی پتەوتر دروست بكەن، بۆ ئەوەی زیاتر گرینگی بە رەوشی پەروەردە و فێركردن لە هەرێمی كوردستان بدەن.

لە كۆتاییشدا وەزیری پەروەردە ئامادەیی حكوومەت و وەزارەتی پەروەردەی نیشان دا لە دروستكردنی پەیوەندیی پەروەردەیی، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا كاری زیاتری لەسەر بكرێت
kdp-
Top