گه‌رمیان.. شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانى له‌ده‌ست دا
له ئه‌نجامى ڕووداوێكی هاتووچۆ له گه‌رمیان، شۆفێری ماتۆڕسكیلێك گیانى له ده‌ست دا و شۆفێری ئۆتۆمبێلێكیش، به‌پێی یاسای هاتووچۆ، به‌ند كرا.
ڕائید عه‌لى قه‌دوورى، گوته‌بێژى پۆلیسی گه‌رمیان، ڕای گه‌یاند: "ئێوارەی ئەمڕۆ شەمە لەسەر ڕێگای کەلار - کفری، نزیک گوندی سەیدە، ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێک لەجۆری نیسان دەبڵ قه‌ماره و ماتۆڕسکیلێك ڕووی دا".
لەئەنجامدا، شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە بەناوی مستەفا کامل ئیبراهیم، لەدایکبووی ساڵى 1972 دانیشتووی شاره‌دێی ڕزگاری سەر بە کەلار، گیانی لەدەست دا.
تەرمی شۆفێره‌كه ڕەوانەی پزیشکی دادوەری کەلار کرا و شۆفێری ئۆتۆمبێلەکەش، بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 24 له یاسای هاتووچۆ، بەند کرا.
bas news-
