كۆچى قوتابیانی به‌سره بۆ هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد
كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق رایگه‌یاند، كۆچێكی گه‌وره‌ی قوتابیانی پارێزگای به‌سره به‌ره‌و هه‌رێمی كوردستان و به‌دیاریكراویش بۆ سنووری پارێزگای هه‌ولێر ده‌ستی پێكرد.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا عه‌لی به‌یاتی، وته‌بێژی كۆمسیۆنی مافی مرۆڤ له عێراق ئاشكرایكرد، "ته‌نیا له هه‌ردوو رۆژی چوارشه‌ممه و پێنجشه‌ممه‌ی رابردوودا، نوێنه‌رایه‌تی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكوومه‌تی فیدراڵ له هه‌رێمی كوردستان, ناوی 4000 قوتابی تۆماركردووه، كه داوای گواستنه‌وه‌ی راژه‌ی خوێندنیان له به‌سره بۆ هه‌ولێر كردووه"، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاماژه به هۆكاری ئه‌و ژماره زۆره‌ی داواكاری قوتابیان بكات.
له چه‌ند مانگی رابردوودا، به‌هۆی كه‌می و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری وه‌ك ئاو و كاره‌با و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و پیسبوونی ژینگه و ژه‌هراویبوونی ئاو، شه‌پۆلێك خۆپیشاندان سنووری پارێزگای به‌سره‌ی گرته‌وه و به‌و هۆیه‌شه‌وه رووبه‌ڕوو بوونه‌وه له‌نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه ئه‌منییه‌كان روویدا، له ئه‌نجامدا به‌ده‌سان كه‌س بوونه قوربانی و ده‌یان بنكه و فه‌رمانگه‌ی ئیداری و حزبیش له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه سووتێنران.
k24-
