سەردەشت.. دوو کۆڵبەری دیکەی کورد بوونە قوربانیی تەقەی هێزە ئەمنییەکان
بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی هەینی2018/10/5 هێزە چەکدارەکانی ئێران لە گوندی "دیناران"ی سەر بە سەردەشت تەقەیان لە کاروانی کۆڵبەران و کاسبکارانی کورد کردووە و لە ئەنجامدا دوو کۆڵبەر بە سەختی بریندار بوون.
ناسنامەی ئەو دوو کۆڵبەرە "ئومید ساڵحپوور" تەمەن ٢٣ ساڵ و "کەماڵ قادریان" تەمەن ٢٨ ساڵ و خێزاندار ڕاگەیەندراوە.
ئەو دوو کۆڵبەرە کە لاقی هەردوویان بە سەختی پێکراوە، بە مەبەستی چارەسەریی پزشیکی ڕەوانەی ناوەندە دەرمانییەکانی شاری سەردەشت کراون.
چەند سەر ئەسبی ئەو کۆڵبەرانەش لە ئەنجامی ئەو تەقەکردنەدا تێدا چوون.
باسنيوز
