لە سلێمانی کرم لەناو هەویری نانەواخانەیەک دۆزرایەوە
ئەمڕۆ پێنجشەممە 4/10/2018، قائیمقامیەتی سلێمانی ڕاگەیاندراوێکی بڵاو کردووەتەوە و تێیدا هاتووە: "به‌هۆی پابه‌ند نه‌بوون به مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن به گشتی و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی نانه‌واخانه‌ی وه‌ستا گۆران له گه‌ڕه‌كی قوله‌ره‌یسی سلێمانی داده‌خرێت".
ڕوونیش کراوەتەوە، له‌كاتی سه‌ردانی لیژنه‌ی فڕن و نانه‌واخانه‌كانی سه‌ر به لیژنه هاوبه‌شه‌كان، ده‌ركه‌وتووه ئه‌و هه‌ویره‌ی به‌كاری ده‌هێنێت كرمی تێدابووه.
قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەشی بەوە کردووە، کە له‌لایه‌ن لیژنه‌كه‌وه و به فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی نانه‌واخانه‌ی وه‌ستا گۆران داده‌خرێت و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌رووی یاسا ده‌كرێته‌وه.
باسنيوز
