سەرۆک بارزانی ھیوای سەرکەوتن بۆ عادل عەبدولمەھدی دەخوازێت

 سەرۆک بارزانی ھیوای سەرکەوتن بۆ عادل عەبدولمەھدی دەخوازێت
ڕۆژی پێنجشەممە ٤ـی ١٠ـی ٢٠١٨، سەرۆک بارزانی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە پەیوەندی بە عادل عەبدولمەھدی، ڕاسپێردراو بۆ پێکھێنانی حکوومەتی تازەی عێراقی فیدڕاڵەوە کرد.

لەو پەیوەندییەدا سەرۆک بارزانی، عادل عەبدولمەھدی وەک خەباتگێڕێکی دێرین و دۆستی گەلی کوردستان وەسف کرد و دڵنیایی خۆیشی دەربڕی کە عادل عەبدولمەھدی ھەمیشە بەرژەوەندیی عێراق و کوردستان لەبەرچاو دەگرێت و پشتیوانیی تەواوی خۆیشی بۆ ھەوڵەکانی بۆ پێکھێنانی کابینەی تازەی حکوومەتی عێراقی فیدڕاڵ ڕاگەیاند و ھیوای سەرکەوتنی بۆ خواست.









باسنيوز
Top