دوو برا به‌تۆمه‌تى تیرۆر له‌م ناوچه‌یه ده‌ستگیر كران
محه‌مه‌د فایه‌ق، به‌رپرسی پێشووى قایمقامییه‌تى خورماتوو، له ئه‌كاونتى خۆى له فه‌یسبوك، ڕای گه‌یاندووه: "کاتژمێر 2 ی پاش نیوه‌ڕۆی دوێنێ به‌رواری 2018/10/2 دوو برا به‌ناوه‌كانى: باسم و جاسم نووری ساڵح به‌تۆمه‌تى تیرۆر و هاوكاریكردنى داعش، له‌سنوورى خورماتوو ده‌ستگیر كران".
ڕوونیكردووه‌ته‌وه، دوو براكه له پێكهاته‌ى توركمانى سونه‌ن، دانیشتووى گوندی ئێنگیجه‌ن له ڕۆژئاواى خورماتوو، هاوكات خانوویه‌كیشیان له گه‌ڕه‌كی كۆمارى شاره‌كه‌دا هه‌یه.
محه‌مه‌د فایه‌ق، هه‌روه‌ها نووسیویه‌تى: "دواى ئه‌وه‌ى دوو ده‌ستگیركراوه‌كه دانیان به تۆمه‌ته‌كانیاندا ناوه، هێزه ئه‌منییه‌كان بڕێكى زۆر له‌ماده‌ى سیفۆڕ، كه بۆ ته‌قینه‌وه به‌كار ده‌هێندرێت، له‌گه‌ڵ دوو بۆمبى چێندراو و چوار ساعیقه‌ى كۆنترۆڵ كه بۆ مه‌ودایه‌ك ده‌توانرێت بۆمبى پێبته‌قێندرێته‌وه و هه‌ندێك كه‌ره‌سته‌ى دروستكردنى ته‌قینه‌وه و چه‌كێك كڵاشینكۆڤ و چوار مه‌خزه‌نی فیشه‌كیان پێوه گیرا".
دواتر له‌كامێرایه‌كی چاودێرییه‌وه ده‌ركه‌وتووه، باس نوورى، پاسكیلێكی بۆمبڕێژكراو له‌به‌رده‌م دوكانێكی به‌رامبه‌ر سایلۆى خورماتوو داناوه و ته‌قێندراوه‌ته‌وه.
باسنيوز
