ڕێنمایی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بۆ خانووی زێده‌ڕۆ ده‌رده‌چێت
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ئاماژە بەوە دەدات، كه به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با له تاقیكردنه‌وه‌دایه و بۆ به‌ستنی پێوه‌ره‌كه‌ش بۆ خانووی زێده‌ڕۆ ڕێنمایی و بڕیاری تایبه‌ت ده‌رده‌چێت.
سالار حسامه‌دین، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ڕاگه‌یاند: ”بۆ به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌كی كاره‌با، ماوه‌یه‌كه چه‌ند جۆرێكی ئه‌و پێوه‌رانه له چه‌ند گه‌ڕه‌كێكی شاری هه‌ولێر، وه‌ك تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك به‌ستراون و هه‌ركات سه‌ركه‌وتوویی پڕۆژه ڕاگه‌یه‌ندرا، به چه‌ند قۆناغێك پێوه‌ره‌كه بۆ ته‌واوی ماڵ و ده‌كان و هاوبه‌شانی كاره‌با ده‌به‌سترێت“.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی كاره‌بای سلێمانی، ئەوەشی خستە روو، کە گرفتێك له به‌ستنی پێوه‌ره‌كه بۆ خانووی زێدەڕۆ هه‌یه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته چاوه‌ڕێی بڕیار و ڕێنمایی وه‌زیری كاره‌با ده‌كه‌ن، به‌ڵام ئه‌گه‌ر خانوویه‌ك به زێده‌ڕۆ دروست كرابێت، تا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك بۆی، ئه‌وا پێوه‌ری ئاسایی بۆ ده‌به‌سترێت، هاوكات به‌ستنی پێوه‌ری ئاسایی بۆ هاوبه‌شانی دیكه‌ی كاره‌با نه‌وه‌ستاوه و تا به‌ستنی پێوه‌ری زیره‌ك به‌رده‌وام ده‌بێت.
bas news-
